جەماوەر نیوز
كاتژمێر (١١) ی پێشنیوەرۆی چوارشەممە، ٥ ی کانونی دووەمی ۲۰۲۲ عهبدوڵڵا حاجی مهحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان ئەنفالکراوان وەک سەرۆکی دەستە لەگەڵ ئەندامانی دەستەی سندوقی پشتگیری و هاوکاری خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و قوربانییانی کۆمەڵکوژی( جینۆساید) کۆبویەوە.
لە دەستپێکی کۆبونەوەکەدا سەرۆکی دەستە پیرۆزبایی لە دەستبەکاربوونی ئەندامانی نوێی دەستەکەکرد و هیوای خواست کە لە ئەرک و کارەکانیاندا سەرکەوتوبن.
لە میانەی کۆبونەوەکەدا گفتوگۆی چڕ و پڕ کرا لە سەر نەخشە و کارنامەی داهاتوی دەستەی سندوق و لەکۆتاییدا گەڵاڵەی چەند بڕیارێک کرا بۆ سەرپێخستنی دەستەکەو ئەنجامدانی چەندین ڕێکاری یاسایی و ژمێریاری بۆکاراکردنی سندوقەکە بە شێوازێک کە لە خزمەتی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراواندا بێت.