شەش حزبی كوردستانی: پێویستە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت

06.01.2022
جەماوەر نیوز

هەڵوێستی هاوبەش بۆ ڕای گشتی
رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 5/1/2022 شەش حزب و لایەنی سیاسیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان لە شاری هەولێر كۆبوونەوە، سەبارەت بە پرسی دەستور و یاسای هەڵبژاردن و كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكان گفتوگۆ كرا ، لەسەر كۆی پرسەكان هاوڕابوون و لەم خاڵانەی خوارەوەدا هەڵوێستی هاوبەش بۆ ڕای گشتی ڕاگەیەندرا.
1-دەستوور: پرسی دەستوور پرسێكی نیشتمانییە و پێویستە لەم ساڵدا یەكلا بكرێتەوە و ببینە خاوەن دەستووری خۆمان و ساڵی 2022 بكەینە ساڵی دەستووری كوردستان.
2-هەڵبژاردن: جەخت دەكەینەوە لەسەر ئەوەی پێویستە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.
3-یاسای هەڵبژاردن: یاسای هەڵبژاردن یاسایەكی گونجاوە بۆ واقیعی كوردستان و پێویستە وەك خۆی بمێنێتەوە و دەستكاری نەكرێت.
4-كۆمیسۆنی هەڵبژاردن: پێویستە كۆمیسۆنی هەڵبژاردن لە كەسانی یاسایی و تەكنۆکرات پێكبێت و سەربەخۆو پیشەییانە كارەكانی خۆی رایی بكات و سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردن بكات.
1-بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
2-حزبی زحمەتكێشانی كوردستان
3-حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
4-یەكێتی نەتەوەيی دیموكراتی كوردستان YNDK
5-پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان
6-حزبی شیوعی كوردستان

زۆرترین خوێندراو