جەماوەر نیوز
له ڕاگهیهنراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کەلەچەند شوێنێک لەناو شاری سلێمانی تەقەی کردووەو پێشتر چەند فەرمانێکی گرتنی هەبووە.
دوای ئەوەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبوەوە کەوا تۆمەتبارێک چەک و چەند تابلۆیەکی ئوتومبێلی ساختەی پێیەو هەوڵی نانەوەی پشێوی دەدات ، دەستبەجێ بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بنکەکانی ڕاسپارد کەبەدواداچون و لێکۆڵینەوەی وردی بەپەلە بکەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار.
دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردسات بەناوی (د، ک، ع ) دەستگیر بکرێت و لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیرا بەسەر ئوتومبێلێک کەتابلۆی ساختەی پێوەبووەو لەگەڵ چەند تابلۆیەکی تری ساختەی ئوتومبێلدا.
تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەماددەی (۲۷۹) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامەو لەهەر شوێنێکی تریش داواکراوبێت ڕەوانەی شوێنی داواکردنەکەی دەکرێت بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.