جەماوەر نیوز
لە چوارچێوەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و بە هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر،لە دەستپێشخەرییەکی خۆبەخشانەیاندا هەریەک لە دکتۆر هەرمان تەلعەت سامان ،پزیشکی ڕاوێژکاری لەبواری هەناسەو سییەکان و شێرپەنجە و سەرۆکی بۆردی کۆرۆنا لە ووڵاتی قەتەر و دکتۆر سازگار عهبدوڵڵا، پزیشکی ڕاوێژکاری نەخۆشیە دەرووونیەکان ، لە میانەی دوو ڕۆژی بەردەوامدا توانرا ۲٨ نەخۆش لەکەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ببینن و چارەسەری پێویستیان پێ ڕابگەیەنن.
بۆ بەرنرخاندنی ئەم هەڵوێستە مرۆییانەیان عهبدوڵڵا حاجی مەحمود،وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە یاوەری بەرەڤان حەمدی،بریکاری وەزارەت، پێشوازیان لەو دوو دكتۆره کرد و بە ناوی وەزارەتەوە سوپاس و پێزانینیان بۆ دەربڕین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواستن.