ئاڵۆزییەکانی کازاخستان نرخی نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه‌

07.01.2022
جەماوەر نیوز
رۆژی هەینی دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بۆ سەرووی 82 دۆلار بەرزبووەوە
ئەمرۆ هەینی هەر بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور بۆ سەرووی 82 دۆلار بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 82 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسیش بە 80 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی کازاخستان و لە لیبیاش بەرهەمهێنانی نەوت کەمیکردووە.

زۆرترین خوێندراو