واده‌ی ڕاگەیاندنی ناوی كاندیدەكانی سەرۆك كۆمار ئاشكرا دەكرێت

29.01.2022
جەماوەر نیوز

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسیەی كاندیدەكانی سەرۆك كۆمار كۆدەبێتەوەو لەدوو رۆژی داهاتووشدا رێوشوێنە یاساییەكانی خۆكاندیدكردن بۆ سەرۆك كۆمارو ئەوانەی رەزامەندیان لەسەر دراوەو ئەوانەشی رەتكراونەتەوە تەواو دەبێت.
رۆژی 31ی ئەم مانگە رێوشوێنە یاساییەكان بەپشتبەستن بەبنەما یاساییەكانی خۆكاندیدكردن بۆ سەرۆك كۆمار و ئەوانەی رەزامەندیان لەسەر دراوەو ئەوانەشی رەتكراونەتەوە تەواو دەبێت.
هەر كاندیدێك رەتبكرێتەوە دەتوانرێت لەماوەی سێ رۆژدا تانە لەبڕیاری ئەنجومەنەكە بدات لەدادگای فیدراڵی و دوای پێداچوونەوە بەتانەكە دادگاگە پەرلەمان ئاگادار دەكاتەوە، هەروەها ناوی كاندیدە پەسەندكراوەكانیش بۆ كۆبوونەوەی رۆژی 7ی شوباتی داهاتوو ئامادە دەكرێت كە بڕیارە پەرلەمانی عیراق لەكۆبوونەوەی خۆیدا سەرۆك كۆمار هەڵببژێرێت.

26 كاندید خۆیان پاڵاوتووه‌ بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق.


زۆرترین خوێندراو