سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌شته‌ توركیا

11.03.2022
جەماوەر نیوز
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى1ی ئاداری 2022  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ بانگهێشتى فه‌رمى گه‌يشته‌ توركيا و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جيهان، به‌شدارى له‌ كار و چالاكييه‌كانى کۆڕبه‌ندی ديپلۆماسيى ئانتاليادا ده‌كات.
له‌ په‌راوێزى کۆڕبه‌نده‌که‌دا كه‌ تا يه‌كشه‌ممه‌ 2022/3/13 ده‌خايه‌نێت، نێچيرڤان بارزانى بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كان و بابه‌تى هه‌نووكه‌يى، چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجامده‌دات.

زۆرترین خوێندراو