جەماوەر نیوز
دكتۆر كامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ژێر ناوی (كه‌ی باشترین كاته بۆ وه‌رزش له مانگی ڕه‌مه‌زان) نوسیویه‌تی، پسپۆڕه‌كان كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی باشترین كاته‌كان بۆ وه‌رزش له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان بریتین له دوو كات:
باشترین كاته‌كانی وه‌رزشكردن له‌مانگی ره‌مه‌زان:
یه‌كه‌م: یه‌ك كاتژمێر بۆ كاتژمێر و نیوێك پێش به‌ربانگ:
باشترین كاته بۆ دابه‌زینی كێش چونكه ڕێژه‌ی شه‌كری خوێن له‌كه‌مترین ئاستدایه و ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م ماوه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی جه‌سته له كه‌می شله‌مه‌نی و كانزاكان و وزه، به‌ڵام پێویسته ئه‌م خاڵانه به‌رچاو بگیرێن:
1- ماوه‌ی وه‌رزش له یه‌ك كاتژمێر زیاتر نه‌بێت .
2- ناگونجێت بۆ كه‌سانی به ساڵاچو به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی وه‌ك نه‌خۆشی شه‌كر و به‌رزی فشاری خوێن و نه‌خۆشیه‌كانی دڵیان هه‌یه.
3- شوێنی وه‌رزشه‌كه پێویسته گونجاو بێت له‌ڕوی پله‌ی گه‌رمی و شێوه، چونكه نابێت پله‌ی گه‌رما به‌رز بێت، بۆئه‌وه‌ی له‌ش توشی وشكبونه‌وه نه‌بیت.
4- وه‌رزشی سوك یا مامناوه‌ند هه‌ڵبژێره وێنه‌ی ڕویشتن به پێ، ههروهلهكردن، ته‌مرینی سویدی، پاسكیل سواری، به كارهێنانی ئامێری وه‌رزشی كه خێرایی و قورسیه‌كه‌ی ساده یا مامناوه‌نده.
5- باشتره ھه‌ر ئه‌و وه‌رزشانه بكه‌یت كه پێشتر كردوته و وه‌رزشی تازه تاقی نه‌كه‌یته‌وه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا.
سوده‌كانی وه‌رزش پێش به‌ربانگ:
1- پاكردنه‌وه‌ی جه‌سته له مادده ژه‌هراوه‌یه‌كان .
2- كاتێكی نمونه‌ییه بۆ دابه‌زاندنی كێش .
3- یارمه‌تی هێوهربونهوه و كه‌مكردنه‌وه‌ی توڕه‌یی ئه‌دات.
دوه‌م: وه‌رزش دوای به‌ربانگ به دوو كاتژمێر و نیو بۆ چوار كاتژمێر:
كاتێكی گونجاوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێش به‌ربانگ ناتوانن وه‌رزش بكه‌ن به هۆی نه‌بونی كات یان كێشه‌ی ته‌ندروستی یا به‌ساڵاچوان، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ماسوڵكه دروستبكه‌ن و ده‌توانن به ئاره‌زوی خۆیان بۆ چه‌ند كاتژمێرێك ئه‌نجامی بده‌ن، پێویسته ڕاسته‌وخۆ دوای ڕۆژو شكاندن وه‌رزش نه‌كرێت له‌به‌ر دڵه‌كزێ و زو هیلاك بون و شه‌كه‌تی.
سوده‌كانی وه‌رزش پاش به‌ربانگ :
1- سوتانی وزه‌ی زیاتر له پێویستی جه‌سته دوای خواردن .
2- به‌رزكردنه‌وی ڕێژه‌ی سوتاندنی چه‌وری و بنیات نانی ماسوڵكه‌كان .