تەڵال زەوبەعی: هەڵبژاردنى پێشوەخت ڕێگەچارەیە

12.04.2022
جەماوەر نیوز
ئەندامێکی سەرکردایەتیی هاوپەیمانیی عەزم رایگەیاند، یەکێک لە ئەگەرەکان لەبارەى رێكنەکەوتنى لايەنەکان لەسەر پێكهێنانى حکومەت، هەڵبژاردنى پێشوەختە و خێرایە و لەگەڵ یەکێتى نيشتیمانى کوردستان باسیان لەو پرسە کردووە. دەشڵێت، "پێش ئەوەى ئەو وادەیە کۆتایی بێت کە موقتەدا سەدر دایناوە، دەبێت دۆخەکە چارەسەر بکەین." 
تەڵال زەوبەعی، ئەندامی سەرکردایەتیی هاوپەیمانیی عەزم رایگەیاند لەگەڵ یەکێتى نیشتیمانى کوردستان رێککەوتوون هەوڵى خۆیان بدەن بۆ دۆزینەوەى چارەسەرێکى گونجاو بۆ ئەو دۆخەى کە هەیە. وتیشى "ئەو ماوەیەى سەدر دیاریکردووە نزیک دەبێتەوە و پێش ئەوە دەبێت دۆخەکە چارەسەر بکەین." 
تەڵال زەوبەعی ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەوەى ئێستا هەیە نیمچە گفتوگۆ و نیمچە رێککەوتنە، ئەگەر دۆخەکە چارەسەر نەکرێت، بێگومان هەڵبژاردنى پێشوەخت و خێرا رێگەچارەیە، ئەوە کاریگەریى خێراى لەسەر بەشێک لە لایەنەکانى ئەو هاوپەیمانێتییانە دەبێت کە ئێستا هەن. لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان باسمان لە هەڵبژاردنى پێشوەختە کردووە."

زۆرترین خوێندراو