به‌ریتانیا پشتیوانی له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

20.04.2022
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی نیسانی 2022، لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا مه‌سرۆور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ جێرەمی کوین، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری کۆبوه‌وه‌.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا.
وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ درێژەدان بە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا دەربڕی.

زۆرترین خوێندراو