وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ زێلێنسکی كۆده‌بنه‌وه‌

25.04.2022
جەماوەر نیوز
وەزیرانی درەوە و بەرگری ئەمریکا سەردانی ئۆکراینیان کرد و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی کۆبوونەوە.
 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری به‌رگری ئەمریکا لۆید ئۆستن لە کۆبوونەوەیەکدا لە کێیڤ بەڵێنیاندا بە زێلێنسکی بە گەڕاندنەوەی دیپلۆماتکارەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین و ھەڵبژاردنی باڵیۆزێکی نوێی ئەمریکا بۆ ئۆکراین.
ھەردوو بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا ڕۆژی شەممە بە مەبەستی سەردانیکردنی ئۆکراین گەیشتنە پۆڵەندا و دواتر ڕۆژی یەکشەممە گەیشتنە کیێڤ، لەوێ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراین ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی و بەرپرسانی دیکەی باڵای ئۆکراین کۆبوونەوە.
ئەم سەردانەی ئەمریکا لە ئاستێکی باڵادا ئاماژەیە بۆئەوەی تاڕادەی ڕەوشی ئەمنی ئۆکراین ئاساییبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە "پیشاندانی شکستی روسیایە لە ھێرشەکانی بۆسەر ئۆکراین."



زۆرترین خوێندراو