ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی 26ی نیسانی 2022 عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزارەتی شه‌هیدانی کرد سەبارەت گفتووگۆکردن لەسەر ڕەشنوسی پەڕەوی ناوخۆی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئامادەسازیکردن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ( ١٣٩ ) بۆ ڕێکخستنەوەی میکانیزمی کارکردن لەناو وەزارەت.
لە کۆبوونەوەکاندا گفتووگۆ کرا لەسەر ڕەشنووسی پەیڕەوەکە و گۆڕینەوەی سەرنج و بەهەندوەرگرتنی تێبینی و پێشنیازەکان بۆ دەرچواندنی پەیڕەوی ناوخۆی وەزارەت بە شێوەیەک کە ڕۆتین کەمبکرێتەوە و ئەرک و کارەکان دابەشبکرێن.
هەروەها ئامادەسازیکرا بۆ ئەوەی سەرجەم داواکاری و پێشنیار و پێداویستییەکان ئامادەبکرێن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران بۆ زیاتر خزمەتی کەسوکاری شەهیدان و جینۆسایدکراوان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی و تاقانەکانی جینۆساید بکرێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052