ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌

30.04.2022
جەماوەر نیوز
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ڕۆژی دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
ئەمڕۆ شەممە 30ی نیسانی 2022 پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند لەبەر نەبوونی بەڵگەی پێویست، بەهۆی بوونی هەور مانگ نەبینراوە کە ئەوەش پاساوێکی شەرعییە و سبەی دەبێتە تەواوکەری مانگی رەمەزان.
ئەمڕۆ وەقفی سوننەی عێراق دوای گەڕان بۆ مانگ رایگەیاند، سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی دووشەممە 2ـی ئایاری 2022، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە. 

زۆرترین خوێندراو