جەماوەر نیوز
مەحما خەلیل، ئەندامى ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق لە فراکسیۆنى پارتى راگەیاند: ئەمڕۆ نوێنەرانى هاوپەیمانیى رزگارکردنی نیشتمان لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کۆدەبنەوە.
مەحما خەلیل وتی، "کۆبوونەوەکە بۆ کۆتاییهێنانە بە چەقبەستوویی سیاسیى ئێستاى عێراق و دەنگدان بەو پڕۆژەیاسایانەى گرنگن. ئەوە جگە لە پاڵپشتیکردنى دەستپێشخەریى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر بۆ پێکھێنانى حکومەتى نوێ لەلایەن سەربەخۆکانەوە."
موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر پێشنیازێکى خستە بەردەم پەرلەمانتارە سەربەخۆکان کە لە ماوەى 15 رۆژدا حکومەتى نوێى عێراق پێکبهێنن بەبێ بەشداریى رەوتەکەى لە وەزارەتەکانیدا.