سبه‌ی نه‌وت له‌ قه‌زای شاره‌زوور دابه‌شده‌كرێت

10.05.2022
جەماوەر نیوز

سبه‌ی دابه‌شكردنه‌وه‌ی نه‌وتی سپی له‌ قه‌زای شاره‌زوور ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ حاكم ڕزگار غه‌فور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ 11ی ئایاری 2022 پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌شه‌ نه‌وتی خۆیان وه‌رده‌گرن.

وتیشی داواكارین له‌ هاوڵاتیان هاوكاری لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی قائیمقامیه‌ت بكه‌ن و پێویست ناكات به‌رمیل كۆبكرێته‌وه‌ و ته‌نگه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێن.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ