نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌

01.06.2022
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە1ی حوزه‌یرانی 2022 دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخەکانی نەوت بەرزبوونەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە سەرووی 116 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی سێشەممە نرخی نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی 123 دۆلار، بەڵام لە کۆتاییەکانی رۆژەکەدا نرخەکەی دابەزییەوە بۆ 115 دۆلار. دابەزینی نرخی نەوت بەوشێوەیە پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە هەیە. بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاریش بەهۆی نیگەرانییە لە زیادبوونی رێژەی سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 116 دۆلار و 06 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 115 دۆلار و 13 سەنتە.

زۆرترین خوێندراو