جەماوەر نیوز
ئهمڕۆ پێنج شەممە 9ی حوزهیرانی 2022 لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان عهبدوڵڵا حاجی مهحمود، وهزیری كاروباری شههیدان و ئهنفالكراوان پێشوازی كرد لە شاندێکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە ئەحمەد ڕێکانی و کەمال ئەحمەد ئاغا و سەردار عەزیز عومەر و هەژار حسێن قادر و فەیسەڵ محەمەد رەسوڵ و ئەحمەد ئیسماعیل محەمەد و حاجی ئیدریس محەمەد.
لە دیدارێکدا کە سیروان عەزیز صالح ، بەرێوەبەری گشتی دەستەی گشتی بۆ بەرێوەبردن و وەبەهێنانی داهاتەکان ئامادەبوو گفتوگۆ لهبارهی گرنگی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و بەرەوپێشبردنی وەبەرهێنان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرا لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان.
ههروهها گفتوگۆ کرا لەسەر ئەو نەخشە ڕێگایانەی کە پێویستن بۆ برەودانی زیاتر بە کەرتی وەبەرهێنان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
لای خۆیانەوە وەبەرهێنەران ئامادەییان دەربڕی بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی وەبەرهێنان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی.