له‌ دوو ڕۆژی داهاتوو به‌نزین ده‌گاته‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌

16.06.2022
جەماوەر نیوز
قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتودا بەنزینی 800 دیناری دەگاتە سلێمانی و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت .
 ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی حوزه‌یرانی 2022 لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین پاڵپشتی نرخەکەی بکات و بە 800 دینار دابەش بکرێت، لە دوو ڕۆژی داهاتودا لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ناوبراو وتیشی بڕی بەنزینەکە ملیۆنێک و 200 هەزار لیترە بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و لە سەرەتاوە ئەو بەنزینە زیاتر بۆ شۆفێرانی تاکسی و پاس دەبێت و دواتر بۆ سەرجەم شۆفێران."

زۆرترین خوێندراو