ئه‌مڕۆ موچه‌ی ژماره‌یه‌ك شوێن دابه‌شده‌كرێت

09.08.2022
جەماوەر نیوز
دابەشکردنى مووچەى مانگى تەموزى فەرمانبەران بەردەوامە و ئەمڕۆ مووچەى پەروەردە و چەند شوێنێکى دیکە دابەشدەکرێت.
بەپێى خشتەى وەزارەتى دارایی، ئەمڕۆ سێشەممە9ی ئابی 2022 موچەی  وەزارەتى کاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان و ئەنجومەنی ئاسایش و وەزارەتى پەروەدە دابەشدەكرێت.


ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی ئەمساڵی لە هەفتەی رابردوەوە راگەیاندوە و بەپێی خشتەکە دابەشکردنی موچە لەماوەی کەمتر لە 20 کۆتایی دێت.