37 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی شارەکانی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستاندا نیشتەجێن

11.08.2022
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، 37 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی شارەکانی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستاندا نیشتەجێن.
عه‌لی عه‌باس جهاكیر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق راگەیاند: "له‌ یاسای ئاسایشی خۆراكدا بودجه‌یه‌ك بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری فریاگوزاری ئاواره‌كان ته‌رخانكراوه‌، له‌نێویاندا 37 هه‌زار ئاواره‌ی عێراقی له‌ 28 كه‌مپی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی ئاماژەی بەوەشکردووە، له ‌پلانیاندایه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی په‌نابه‌ری عێراقی له‌ كه‌مپی هۆلی سووریاوه‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ كه‌مپی جه‌دعه‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا.
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، بڕیاره‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 500 خێزان له‌ كه‌مپی هۆل‌ بگوازرێنه‌وه‌ و تاوه‌كو ئێستا 153 خێزان گواستراونه‌ته‌وه‌و له‌ قۆناغی داهاتوودا 150 خێزانی دیكه‌ش ده‌گوازرێنه‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو