ئاوى سلێمانى: ئەو ماڵەى پێوەرى ئاو نه‌به‌ستێت هەموو مانگێك 80 هەزار دیناریان لەسەر ئەژماردەكرێت

11.08.2022
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەكاتەوە كە تائێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە، جەختیشدەكاتەوە دوایین وادە 20ی كانونی یەكەمی ئەمساڵە، لەدوای ئەو وادەیەشەوە بەرامبەر ئاوی بەكارهاتوو هەموو مانگێك 80 هەزار دیناریان لەسەر ئەژماردەكرێت.
بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە بڕیاردراوە دوایین وادە بۆ بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان 20ی كانونی یەكەمی ئەمساڵە، دوای ئەو وادەیە ئەو كەسانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە بەپێی ڕووبەر پارە وەردەگیرێت كە هەر مانگێك 80 هەزار دیناريان لەسەر ئەژماردەكرێت.
ئاشكرایكرد، "ئەگەر هاوڵاتییەك پێوەری ئاوی بەستبێت بەپێی بڕی بەكارهاتوو مانگانە پارەی بۆ دێتەوە بەو مەرجە كە لە فەرمانگەكانی ئاوی ناوچەكەیان پێوەرەكە لە سیستمدا تۆمار كرابێت.

زۆرترین خوێندراو