دۆسیەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی به‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت

14.08.2022
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممە 14ی ئابی 2022 عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ ئامادەبوونی بریکار و راوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا سەبارەت بەئەلیکترۆنی کردنی دۆسیەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و خزمەتگوزاریەکانی وەزارەت.
لە کۆبوونەوەکەدا پرێزنتەیشنێک پێشکەشکراو پلان و بەرنامەی پێویست دانرا بۆ باشتر بەرێوەچونی کارەکان.

زۆرترین خوێندراو