عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ده‌كات

16.08.2022
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ ١٦ى ئابى ٢٠٢٢، لە دیوانی وەزارەت عه‌بدوڵڵا جاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازیکرد لە ژماره‌یه‌ك له‌ کەسایەتی عەشیرەتی هارونی و عەشیرەتی نەورۆڵی.
ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ هەندێک پێشنیاری خزمەتگوزاریان هەبوو بۆ ژمارەیەک گوند لە دەڤەری شارەزوور، کە ئەو گوندانە لە قۆناغی خەباتی نیشتیمانی لانکەی حەسانەوەی پێشمەرگەبوون، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بەڵێنی پشتگیری و پشتیوانی پێدان.