ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

04.09.2022
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلوولی 2022 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌نێو باڵه‌خانه‌ی خۆی له‌ به‌غدا، ده‌ست به‌ ده‌وامی ئاسایی ده‌كاته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ وه‌ستابوو.
ئه‌میندارییه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ست به‌ده‌وامی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌ و پێویسته‌ هه‌مووان ئاماده‌بن.

زۆرترین خوێندراو