موقته‌دا سه‌در داوا له‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کات که‌له‌گه‌ڵ شۆڕش و ئه‌نجامدانى چاکسازیدابوون به‌ره‌و که‌ربه‌لا به‌ڕێبکه‌ون

11.09.2022
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ هه‌ژماره‌ى فه‌رمى خۆى له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر په‌یامێکى بڵاو کرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ رێوره‌سمه‌کانى چله‌ى ئیمام حوسێن  ، داواشى له‌ لایه‌نگران و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ کرد که‌ له‌گه‌ڵ شۆڕش و ئه‌نجامدانى چاکسازیدابوون ، بۆ به‌شدارى له‌ چله‌ى ئیمام حوسێندا به‌ره‌و که‌ربه‌لا به‌رێبکه‌ون .

موقتته‌دا سه‌در هه‌روه‌ها له‌په‌یامه‌که‌یدا چه‌ند مه‌رجێکى بۆ به‌شداربوانى چله‌ى ئیمام حوسێن داناوه‌ ،که‌ نابێت ئاڵاى هیچ حزب و لایه‌نێکى سیاسى به‌رزبکه‌نه‌وه‌، نابێت وێنه‌ى هیچ شه‌هیدێکیش به‌رزبکرێته‌وه‌، ده‌ڵێت   "شه‌هیده‌کان هه‌موویان به‌هه‌شتین".

هه‌روه‌ها له‌په‌یامه‌که‌دا هاتووه‌، نابێت هیچ که‌سێک جلوبه‌رگێک له‌به‌ربکات که‌ له‌ به‌شداربووه‌کانى دیکه‌ جیابکرێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت جلى سه‌ربازى و کفن، به‌ڵکو پێویسته‌ هه‌مووان جلى "شۆڕش" له‌به‌ربکه‌ن.

جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌کردۆته‌وه‌ که‌  نابێت هێرش بکرێته‌ سه‌ر زیاره‌تکارانى بیانى "به‌تایبه‌ت زیاره‌تکاره‌ ئێرانییه‌کان" وچه‌ک به‌کاربهێندرێت، ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت  به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک حه‌رامه‌. له‌و رۆژه‌دا هیچ که‌س و لایه‌نێک به‌ به‌عسیبوون، میلیشیات و تیرۆرست ناوببرێت و تۆمه‌تباربکرێت .