عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ تاقانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە ده‌كات

12.09.2022
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ۱۲ی ئەیلولی ۲۰۲۲،  لە دیوانی وەزارەت عه‌بدوڵڵا مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی كرد لە ژمارەیەک لە تاقانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە کە نوێنەرایەتی31 تاقانەی جینۆسایدی پارێزگای هەڵەبجەیان دەکرد.
لە دیدارێکدا شاندی تاقانەکان بە چەند خاڵێک داواکاریەکانیان پێشکەشی وەزیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان کرد و لە بەرامبەردا وەزیر پشتگیری و پشتیوانی خۆی و وەزارەتی دەربڕی بۆ داواکاریەکانیان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

زۆرترین خوێندراو