
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وه‌زاره‌تی كارویاری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه "زانیاریمان پێگەییشت کە سێ کەس لەوانەی بەپێی خاڵبەندی دامەزراون ناڕاستیان لەگەڵ کردوین و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە نین لەوەش خراپتر ئەوەیە پشتگیریشیان بۆ کراوە".
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی:
سەبارەت بە دامەزراندنی سی کەس بۆ هەردوو سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە لە ڕێگای ئۆنلاین و بە خاڵ و بە شێوەیەکی زۆر دادپەرەوەرانە پڕۆسەکە بە ڕێوە چوو بەڵام بە داخەوە ئەمڕۆ زانیاریمان پێگەییشت کە سێ کەس لەوانەی بەپێی خاڵبەندی دامەزراون ناڕاستیان لەگەڵ کردوین و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە نین لەوەش خراپتر ئەوەیە پشتگیریشیان بۆ کراوە کە دانیشتوی هەڵەبجەن هەر بۆیە لێرەوە ڕای دەگەیەنین
۱/هەر بەڕێزێک سکاڵای هەیە لەوەی کە ناوی نەهاتۆتەوە سەردانی دیوانی وەزارەت بکات تا هەموو بەڵگە نامەکانی بخەینەبەردەست
۲/ئەو ناوانەی کە دانیشتوی هەڵەبجە نین ڕۆژی یەک شەممە ناوەکانیان لا دەبرێت و بە پێی ڕیز بەندی شوێنەکانیان پڕدەکرێتەوە
۳/ئەو کەس و دامەزراوانەش کە پشتگیری ناڕاستیان کردوە ئەیانخەینە بەردەم لێپرسینەوە
راگەیاندنی وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەلایەتی
٢٠٢٢/٩/٢٢
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052