جه‌ماوه‌رنیوز ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتاران بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مان درێژده‌كه‌نه‌وه‌

07.10.2022
جەماوەر نیوز
بە پێی ئەو پێشنیازەیاسایەی کە 85 پەرلەمانتار واژوویان کردووە، پەرلەمانی کوردستان تا کۆتایی وەرزی یاسادانانی پاییزەی ساڵی 2023 لە سەرجەم کار و ئەرکەکانی بەردەوام بێت.
بەپێی زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌  45 پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، 22 پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، 7 پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان و 11 پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پێکهاتەکان، ئەو پێشنیازەیاسایەیان واژۆ کردووە.
دەقی پێشنیازەیاساکە:
ماددەی (١)
یەکەم: وادەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق کە 2022/11/6 كۆتایی دێت و، تا کۆتایی وەرزی یاسادانانی پاییزەی ساڵی 2023 لە سەرجەم کار و ئەرکەکانی بەردەوام بێت.
دووەم: پێویستە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، پێش کۆتاییهاتنی ئەو وادەیەی کە لە بڕگەی (یەکەم)ـی ئەو ماددەیەدا هاتووە، ئەنجام بدرێت.
ماددەی (٢)
کار بە هیج دەقێکی یاسایی یان بڕیارێک ناکرێت کە پێچەوانەی حوکمەکانی ئەم یاسایە بێت.
ماددەی (٣)
ئەو یاسایە لە رۆژی دەنگدان لەسەری، جێبەجێدەکرێت و لە رۆژنامەی فەرمیی (وەقایعی کوردستان)ـدا بڵاو دەکرێتەوە.

زۆرترین خوێندراو