یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كشێته‌وه‌

01.11.2022
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ سێ شەممە 1ی تشرینی دووه‌می 2022 پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەش بەسەرۆكایەتی پەرلەمان كرد.
فراکسیۆنی یەکگتوو لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی کردووە، ئاماژەی بەوەداوە، لەبەرئەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە شەشی تشرینی دووەمی 2022 کۆتایی دێت، پاڵپشت بە ماددەی 51 لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەست لەکارکێشانەوەی هەر پێنج ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاراستە دەکەین بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری پەیڕەوی لەسەری بەپێی ماددەی 25/دووەم/ خاڵی دوو لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.

زۆرترین خوێندراو