وەزارەتى شەهیدان کار بۆ بەجیهانناساندنى جینۆسایدى گەلى کوردستان دەکات

13.11.2022
جەماوەر نیوز

کاتژمێر ١ى پاش نیوەڕۆى ڕۆژى یەکشەممە ۱۳ ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۲ عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی کرد لە سەرۆکى دەزگاى(KG LOBBY CENTER) و دەزگاى دانپێدانى کۆمەڵکوژى گەلى کورد و شاندی یاوەری.
لە دیدارێکدا بریکار و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرى گشتى دیوان ئامادەى بوون ، تیشكخرایە سەر کەیسەکانى جینۆسایدى گەلى کوردستان و گفتوگۆکرا لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ناساندنى دۆسیەکانی جینۆسایدى گەلەکەمان لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى.

زۆرترین خوێندراو