عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود لەگەڵ ڕێکخراوى(hand of help) کۆدەبێتەوە

14.11.2022
جەماوەر نیوز

ئەمرۆ دووشەممە ١٤ى تشرینى دووەمى ٢٠٢٢ عەبدوڵڵا حاجى مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی لە شاندێکى ڕێکخراوى (hand of help)ی بیانی كرد.
لە دیدارێکدا مەریوان نەقشبەندى ئامادە یبوو، وەزیری شه‌هیدان تیشکى خستە سەر ڕەوشى خزمەتگوزارییەکانى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان و زیندانیانى سیاسى و بەرکەوتوانى چەکى کیمیاوى.
لە بەشێکى تر ئەو دیدارەدا عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود ئاماژەى بە نەهامەتییەکان و کەیسەکانى جینۆسایدى گەلى کوردستان کرد لەسەر دەستى ڕژێمەکانى پێشووى عێراق و هەوڵەکانى وەزارەتیشی ئاماژەپێدا بۆ بە جیهانیکردنی ئەو دۆسیانە و چڕکردنەوەى هەوڵە نێو خۆیى و نێودەوڵەتییەکان بۆ بە جینۆساید ناساندنى تاوانەکانى ڕژێمى پێشوو دژ بە گەلى کوردستان.
لە تەوەرێکی تردا وەزیر سوپاسی سەرۆک و ستافی ڕێکخراوەکەی کرد لە پای دڵسۆزی و هاوکاری بەردەوامیان بۆ خەڵکانی لێقەوماوو و ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن.

زۆرترین خوێندراو