چین هۆشیاری توند لەسەر بڵاوبونەوەی كۆرۆنا دەدات

25.11.2022
جەماوەر نیوز
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ڕایانگه‌یاند، ژماره‌ی ڕۆژانه‌ی توشبوانی نوێ به‌ كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان روی له‌زیادبون كردوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕێوشوێنه‌ توندانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ سه‌پێنراون، له‌وانه‌ پشكنینی به‌رفراوان و سنورداركردنی جموجۆڵه‌كان.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "ژماره‌ی توشبوانی نوێی ناوخۆیی كه‌ له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا تۆماركراون، 31 هه‌زار و 454 حاڵه‌ت بون، له‌نێویاندا 27 هه‌زار و 517 حاڵه‌تیان نیشانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان نه‌بوه‌".
ئه‌و ئاماره‌ زیاتره‌ له‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی 29 هه‌زار و 390 توشبون كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی نیساندا تۆماركرابو كاتێك شه‌نگه‌های سێیه‌م شاری پڕ دانیشتوانی جیهانه‌، له‌ ژێر سنورداركردنێكی گشتیدا بو و دانیشتوانه‌كه‌ی كێشه‌یان هه‌بو بۆ كڕینی خۆراك و وه‌رگرتنی چاودێری پزیشكی.

زۆرترین خوێندراو