له‌ هه‌ولێر پشوو له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ڕاگه‌یه‌نرا

25.11.2022
جەماوەر نیوز
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، رۆژی شەممە 26-11-2022 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و نا حکومی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گشتیی هەولێر پشووی فەرمییە.
دەقی راگەیێندراوەکەی پارێزگای هەولێر
ڕاگەیەندراوێک لە ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێرەوە: 
بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابییان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتووچۆ، ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە(٢٤٧) لە ٧ی ٦ی ٢٠٢٢، و هۆشدارییەکانی ( وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ) ، بەڕێز پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا: لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و پەیمانگەکانی پێنج ساڵی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەولێر،  رۆژی شەممە 26ی 11ی 2022 پشوو بێت بۆ دەوامی ئەو ناوەندانەی خوێندن. 

به‌ هیوای سه‌لامه‌تی هه‌موولایک.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر 
25 ی 11ی 2022

زۆرترین خوێندراو