به‌ ئاماده‌بونی عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود خه‌ڵاته‌كانی ڕوانه‌گه‌ دابه‌شكرا

25.11.2022
جەماوەر نیوز

جه‌ماوه‌رنیوز
ئەمرۆ هەینی ۲٥ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۲، لەشاری هەولێر عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان بەشداری كرد لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی روانگە بەسەر براوەکانی ساڵی ۲۰۲۲.
لە و مەراسیمەدا خەڵاتەکان بەسەر ۳٦ کەس لە براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ ئەم ساڵ دابەشکرا.
.مه‌راسیمه‌كه‌ له‌هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوەچوو.زیاتر لە 850 بەرهەم لە 10 بەشی جیاواز و لە 10 پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان پێشکێش کرابوون.
بەشەکانی ئەمساڵ بریتی بوون لە: دەستپێشخەریی کار، داهێنانی زانستی، پرۆگرامسازی، کورتە چیرۆک، هۆنراوە، وێنەکێشان، کورتە فیلم، هونەری ریسایکلین، تاکژەنینی میوزیک و فۆتۆگرافی.
863 کەس بەرهەمیان پێشکێشی دەزگاکە کردبوو. 566یان کوڕ و 297یان کچ بوون. 

زۆرترین خوێندراو