عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پیشوازی له‌ بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک ده‌كات

06.12.2022
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ سێشەممە  ٦ ی کانونی یەکەمی ۲۰۲۲ عەبدوڵڵا حاجی محمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک و لێپرسراوانی بەشەکانی یاسایی و ژمێریاری .

لە دیدارەكەدا عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود ڕایسپاردن کە وەک یەک تیم هەمیشە لە خزمەتی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری قوربانیاندابن کە ئەوە ئامانجێکی پیرۆزی وەزارەتمانە.


زۆرترین خوێندراو