ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
نرخی نەوت ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بە جێگیری مایەوە و لە سەرووی 77 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە بۆ نزمترین ئاستی خۆی لەمساڵدا دابەزی بەهۆی زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان و نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا و زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی کاریگەریی خاوبوونەوەی ئابووری لەسەر خواست.
نرخی نەوتی برێنت 62 سەنت و بە رێژەی 0.8٪ بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 77 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش 69 سەنت و بە رێژەی 1٪ بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 72 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی نەوتی برێنت رۆژی چوارشەممە لە خوار نزمترین ئاستی داخستنی پێشووی ساڵەوە جێگیر بوو، لە کاتێکدا نرخی نەوتی سووکی رۆژئاوای تەکساس ئاستێکی نوێی دابەزینی لەمساڵدا تۆمارکرد.
بەگوێرەی راپۆرتی ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا بۆ 12.2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە کە بەرزترین ئاستە لە مانگی ئابەوە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052