ئومێد سه‌باح: كێشه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر موچه‌ نابێت

16.01.2023
جەماوەر نیوز
د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، کێشەی لایەنە سیاسییەکان کاریگەری لەسەر مووچە نابێت.
ئومێد سەباح سەبارەت بە کێشەی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و کاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی شار و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو، کە کێشەی لایەنە سیاسییەکان کاریگەری لەسەر مووچە نابێت.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران راشیگەیاند، لە بواری گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان، جیاکاری لە نێوان شارەکانی کوردستان نەکراوە و، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەموو داتاکانی راگەیاندووە.
سەبارەت بە سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، ئومێد سەباح رایگەیاند، سەردانەکە دەستکەوتی زۆرباشی لێکەوتەوە و تاووتوێی چەند تەوەرێکیان کردووە، لەوانە یاسای بودجە و دانانی میکانیزمێک بۆ یاسای نەوت و غاز.
ئومید سەباح ئاشکراشیکرد، "رەنگە هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکەینەوە".

زۆرترین خوێندراو