مه‌سرور بارزانی و تۆنی بلێر كۆده‌بنه‌وه‌

17.01.2023
جەماوەر نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ 17ی كانونی دووه‌می 2023 لە داڤۆس مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ تۆنی بلێر، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا كۆبووه‌وه‌.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان بەگشتی تاوتوێ کرد .
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆیان دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و باشترکردنی کەرتی تەندروستی و هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا کرد.

زۆرترین خوێندراو