جەماوەر نیوز
سەرۆکایەتیی
هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دوا سەردانی شاندی حکوومیی ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دهكات بە سەرۆکایەتیی بەڕێز برێت مەکگورک، نێردەی
سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریکا و به
ياوهريى بەڕێز ئامۆس هۆکستاین، نێردەی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بۆ ژێرخانی
جیهانی و ئاسایشی وزە.
ئێمە پابەندی و پاڵپشتیی خۆمان بۆ
پهيوەندیی دوولایەنەی بەهێز و بەرهەمدارى عێراق و هەرێمی کوردستان لهگهڵ
حکوومەتی وڵاته یەکگرتووەکاندا لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی چوارچێوەی
ستراتیژی دووپات دەکەینەوە.
هەرێمی کوردستان لەبەردەم دۆخێکی ناڕوون و
کۆمەڵێک ئاڵنگاریدایە. ئەمڕۆ، زیاتر لە هەر کاتێک، پێویستمان بە یەکگرتوویی
و هاوکاریی نێوان هەموو لایەنەکان، بەتایبەتيش پارتی دیموکراتی کوردستان و
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیە کە ههموویان پێکەوە دواڕۆژی ئەم
هەرێمەیان لە دەستدایە.
داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەکەین کە
جیاوازییەکانیان بەلاوە بنێن و بە سنگێکی فراوانەوە کێشەکانیان لە ڕێگەی
گفتوگۆ و لێکگەیشتنەوە چارەسهر بکەن. ئەوەی کۆماندەکاتەوە زۆر گەورەترە
لەوەی لە یەکتریمان جیا دەکاتەوە. بۆ ئەوەی بتوانین سەقامگیری و یەکڕیزی
جێگیر بکەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی
کوردستان بپارێزین و پەرەیان پێ بدەین، پێویستە هەموومان بە
بەرپرسیارییەتەوە هەنگاو بنێین.
هاوکات پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی
بهردهوامى چارەسهری كێشهكانی نێوان حکوومەتی فيدراڵيى عێراق و حکوومەتی
هەرێمی کوردستان دەکەین. وێڕاى سهختييهكانى ڕابردوو، ئێمە گەشبینین کە
دەتوانین لەگەڵ سەرۆکوەزیران بهڕێز محەممەد شیاع ئهلسوودانی و کابینەکەی و
لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، گرفتە هەڵپەسێراوەکان چارەسەر بکەین.
سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان
2023/1/18