جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی لە بارەگای مەکتەبی پەیوەندییەگشتییەکان ڕێبین محەمەد حاجی مەحمود، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەگشتییەکان بە ئامادەبوونی شادومان شەھید ڕۆستەم، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە نیشتیمانییەکان و گۆڤار ھیوا، ئەندامی سەرکردایەتی و کارگێڕی پەیوەندییە گشتییەکان، پێشوازییانکرد لە شێخ زاھیر وەک نوێنەری شێخانی چوێسە و مامۆستا کوردە سابر و مامۆستا جەمال سابر خەراجیانی.
لە دیدارێکدا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی حەوتەمی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و دەستبەکاربوونی ستافی نوێی مەکتەبی پەیوەندیەکانیانکرد.