گفتوگۆ له‌باره‌ی خۆراكی ناو فرۆشگای خوێندنگاكان ده‌كرێت

13.02.2023
جەماوەر نیوز
كۆبونەوەیەك لەسەر جۆر و كوالێتی خۆراكی ناو فرۆشگای قوتابخانە و خوێندنگاكان ئەنجامدرا.
ئەمرۆ دووشەممە 13ی شوباتی 2023 بە ئامادەبونی  د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد،قائیمقامی سلێمانی و مامۆستا عومەر محه‌مه‌د ئەمین، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وەكالەت و دكتۆر ئەیاد نەقشبەندی، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا و نەعمان عەبدولرەحمان، بەرپرسی پەیوەندیەكانی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان كۆبونەوە كە لە لەلایەن رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان رێكخرابوو.
تەوەری كۆبونەوەكە تایبەت بوو بە جۆر و كوالێتی خۆراك و هەروەها ئەو خۆراكانەی كە لەناو فرۆشگای قوتابخانەكان دەفرۆشرێت دەبێت تەندروست بێت لە رووی جۆرییەوە شیاو بێت بۆ خواردن، پاشان لە لایەن دكتۆرە بینایی كامەران شیكردنەوەی جۆرەكانی خۆراكی بۆ ئامادەبوان روونكردەوە و چەند رێنماییەكی خستەروو بۆ دەستنیشانكردنی ئەو خۆراكانەی كە پێویستە لەناو قوتابخانە و خوێندنگاكاندا بفرۆشرێت.

زۆرترین خوێندراو