بۆردی یەکلاکردنەوەى چارەنووسى منداڵە ونبووەکان کۆدەبێتەوە

27.02.2023
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە ۲۷ ی شوباتی ۲۰۲۳ بۆردى تایبەت بە یەکلاکردنەوەى چارەنووسى منداڵە ونبووەکان بەسەرۆکایەتى عەبدوڵڵا حاجى مەحمود، وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکى بۆرد لە دیوانى وەزارەت کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانى بۆرد ئامادەیبوون، پێداچوونەوە بە کارنامەی ڕابردووى بۆردەکە کرا و پلان و بەرنامەش دانرا بۆ کارەکانى داهاتووى بۆرد بە هەماهەنگى لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکاری پێویستیش گیرایەبەر بۆ جێبەجێکردنی ئەرک و ئامانجەکانی بۆردەکە.

زۆرترین خوێندراو