
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ڕیشى سو‌ناک، سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا ڕۆژى هه‌ینى له پاریس چاوى به ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا که‌وت له کۆبونه‌وه‌یه‌کى لوتکه‌یى بۆ دروستکردنى پرد، که ئامانج لێى تێپه‌ڕاندنى ساڵانێکه له گرژییه‌کانى برێگزیت ( هاتنه ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌کێتى ئه‌وروپا) و ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر سه‌ودایه‌کى نوێ سه‌باره‌ت به کۆچکردن له نێوان که‌ناڵه‌کاندا.
سو‌ناک په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو دراوسێى پێش گفتوگۆکان به گرنگ ناوبرد، که چاوه‌ڕوان ده‌کرا ئه‌و جووته به‌ڵێنى پشتگیرى زیاتر بۆ ئۆکرانیا و ئاسایش له ناوچه‌ى ئاسیا و زه‌ریاى هێمن بده‌ن.
سه‌ردانه‌که‌ى ریشى سو‌ناک بۆ پاریس و کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ى لوتکه‌ى نێوان هه‌ردو وڵاته له‌ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردودا.
ماکرۆن له کۆشکى ئه‌لیزێ پێشوازى له سو‌ناک کرد، دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا به شه‌مه‌نده‌فه‌ر له له‌نده‌نه‌وه گه‌شتێکى بۆ پاریس کرد.
ئه‌مه یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى لوتکه‌ى به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسایه له ماوه‌ى پێنج ساڵدا، دواى ئه‌وه‌ى سو‌ناک به سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا هه‌ڵبژیرا، که ئێستا هه‌ردوولا ده‌رفه‌تێک ده‌بینن بۆ به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندییه‌کان له نێوان دوو زلهێزى ئه‌تۆمى ئه‌وروپاى ڕۆژئاوادا.
دره‌نگانى ڕۆژى پێنجشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌کدا، سو‌ناک وتی: مێژووى قووڵمان و نزیکیى و تێڕوانینى هاوبه‌شى جیهانیمان به‌و مانایه‌یه که هاوبه‌شییه‌کى پته‌وى نێوان به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا ته‌نها به‌نرخ نییه، به‌ڵکو شتێکى بنه‌ڕه‌تییه.
دووپاتیکرده‌وه که کۆمه‌ڵگه‌ى سیاسى ئه‌وروپا، ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى ماکرۆن که دواى داگیرکردنى ئۆکرانیا له لایه‌ن ڕووسیا ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر پێکهاتبوو، له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه میواندارى ده‌کرێت دواى لوتکه‌ى مانگى ده له ئیسپانیا.
هه‌روه‌ها سو‌ناک وتى به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا به هاوبه‌شى کارده‌که‌ن بۆ ڕێگری‌کردن له "کێشه‌ى کۆچى نایاسایی".
سو‌ناک له‌ژێر فشارێکى تونددایه بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ى هه‌زاران په‌ناخوازى که له که‌ناڵه‌که‌دا ده‌په‌ڕنه‌وه، له‌م هه‌فته‌یه‌شدا په‌رده‌ى له‌سه‌ر یاسایه‌ک لادا که ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن به‌ریتانیا ده‌کاته ده‌ره‌وه‌ى یاسایه‌کى نێوده‌وڵه‌تى بۆ مافه‌کانى په‌نابه‌ران.
یاریده‌ده‌رێکى ماکرۆن وتى به‌ریتانیا پاره‌ى فه‌ره‌نسا ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تى ده‌وریه‌ى سنوورى که‌ناڵ بدات و په‌یمانى لوتکه‌ش تیشک ده‌خاته سه‌ر "زیادکردنى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى که بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م سنووره هاوبه‌شه جێگیرکراون، له‌گه‌ڵ دابینکردنى بودجه‌ى چه‌ند ساڵه".
ڕۆژنامه‌ى تایمز بڵاویکرده‌وه، گرێبه‌سته‌که به نزیکه‌ى 200 ملیۆن پاوه‌ند ده‌بێت (225 ملیۆن یۆرۆ، 240 ملیۆن دۆلار)، که بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ ته‌رخان ده‌کرێت.
له ساڵى 2022 زیاتر له 45 هه‌زار کۆچبه‌ر که‌ناڵى ئینگلیزییان به‌ره‌و بریتانیا به‌زاندوه، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌کى پێوانه‌ییه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌نجامدانى ڕێککه‌وتنه‌کانى پاریس و له‌نده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه.
حکومه‌تى به‌ریتانیا وه‌کو هه‌نگاوێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنى کۆچى نایاسایی، به نیازه له‌رێگه‌ى یاسایه‌که‌وه مافى په‌نابه‌رێتى بۆ ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایى ده‌چنه وڵاته‌که‌وه زه‌وت بکات، به‌شێوه‌یه‌ک نه‌توانن داواى مافى په‌نابه‌رێتى بکه‌ن.
ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا