سه‌رچاوه‌ی بۆنێكی ناخۆش له‌ قه‌زای شاره‌زوور ئاشكرا ده‌كرێت

27.03.2023
جەماوەر نیوز

له‌ڕونکردنەوەیەکدا قائمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور ئاشكرای كرد ماوەیەکە بۆنێکی ناخۆش هەستی پێدەکرێت لە سنورەکەمان (قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن) بۆیە چەند رۆژێکە لەسەرفەرمانی بەرێز قائیمقام (پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور _لیژنەی سوتەمەنی)ڕاسپێردراون بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەو بۆنە ناخۆشە،دوای گەڕانی بەردەوامیان له‌و شوێنانەی گومانیان لێدەکرێت توانرا ئەمشەو ئەوشۆێنە دیاریبکرێت هەرچەندە لە سنوری کارگێڕی قەزاکەماندا نیە، بەڵام لەڕێگای پارێزگار و دەستەی ژینگە رێکاری یاسای بەرامبەر ئەو کۆمپانیایە دەگرینەبەر لە سنوری تانجەرۆ کە بۆتە هۆکاری شێواندنی ژینگە و بێزارکردنی هاوڵاتیانی سنورەکەمان

زۆرترین خوێندراو