له‌ شاره‌زوور به‌ تۆمه‌تى بڕینى دارێکى به‌ته‌مه‌ن هاووڵاتیه‌ک ده‌ستگیرکرا

29.05.2023
جەماوەر نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند : دواى ئه‌وه‌ى زانیاریان پێگه‌یشت له‌ گوندى (کۆره‌ى دوو ماڵه‌) دارێکى به‌ته‌مه‌ن بڕدراوه‌ته‌وه‌ ده‌ست به‌جێ مه‌فره‌زه‌یه‌کى بنکه‌ى پۆلیسى دارستانى زه‌ڕایه‌ن ده‌رچون بۆ گوندى ناوبراو ، له‌ ئه‌نجامدا توانیان هاووڵاتیه‌ک به‌تۆمه‌تى دیارده‌ى داربڕین ده‌ستگیربکه‌ن .
ووتیشى : په‌ڕاوى لێکۆڵینه‌وه‌ى بۆ ڕێکخراو ڕاده‌ستى به‌ڕیز دادوه‌رکرا بۆ وه‌رگرتنى ڕێکارى یاسایى .



زۆرترین خوێندراو