عێراق یەکێکە لەمەترسیدارترین ناوچەکانی جیهان

30.08.2023
جەماوەر نیوز
عێراق لە ڕیزبەندی حەوتەم هات لە پۆلێنی مەترسیدارترین ناوچەکانی جیهان بۆ ساڵی 2023

پەیمانگەی ئابووری و ئاشتیی جیهانی مەترسیدارترین ناوچەکانی جیهانی لەسەر ژیانی مرۆڤ و خۆشگوزەرانی و جۆرێتی ژیان بۆ ساڵی 2023 ئاشکرا کرد و عێراق لە ڕیزبەندی حەوتەمین هات وەک مەترسیدارترین وڵاتانی جیهان.

پەیمانگەکە لە هەڵسەنگاندنەکانی پشت دەبەستێت بە شیکردنەوەی داتای 23 پێوەری سەرەکی وەک ڕێژەی تاوان، تاوانە توندوتیژەکان، تیرۆر، ناسەقامگیریی سیاسی، خۆپیشاندانی توندوتیژ و هاوردەکردنی چەک بۆ دەوڵەت. لە ڕاپۆرتی پێنوێنی ئاشتیی جیهانی کە لە لایەن پەیمانگەی خوێندنی نێودەوڵەتییەوە ڕاگەیەندراوە، لە پلەی یەکەم ئەفغانستان وەک مەترسیدارترین وڵاتی جیهان دێت و دواتر هەریەک لە یەمەن، سووریا، ڕووسیا، باشووری سوودان، کۆماری کۆنگۆ، عێراق، سۆماڵ، سوودان و ئۆکراینا دێن.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ