وەزارەتی پێشمەرگە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری هۆڵەندا ئەنجام دەدات

19.09.2023
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ ۱۹ی ئەیلولی ۲٠۲۳، کونسوڵگەری گشتی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان لە رێگای راوێژکاری سەربازی وڵاتەکەی لە وەزارەتی پێشمەرگە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری هۆڵەندا رێکخست.

لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا، کە بۆ لیوای ئەندازیار نەبەز سەلاح سدیق بەڕێوبەری چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ کیس مارسێلیس ڕاوێژکاری باڵای سەربازی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو، تیایدا لیوا روکن ابراهیم زنگەنە ڕاوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە، جێگری بەڕێوەبەری چاکسازی، جێگری بەڕێوەبەری ئەشغالی سەربازی، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت و نوێنەری بوودجە و بەرنامەکان ژمێریاری سەربازی و ستافێکی تیمی پرۆژەکان وبەشەکانی چاکسازی ئامادەی بوون، بابەتی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری هۆڵەندا خرایە بەرباس و ژمارەیەک خول و ڕاهێنان لە لایەن بەرێوەبەرایەتی چاکسازیەوە بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ستافی وەزارەتی پێشمەرگە وبەهێز کردن وپرۆفیشناڵکردنی هێزەکانی پێشمەرگە پێشنیار کرا.

لە کۆتایی ڤیدیۆ کۆنفرانسەکەدا، وەزارەتی بەرگری هۆڵەندا ئامادەیی خۆیان بۆ پاڵپشتی وبەهێزکردنی وەزارەتی پێشمەرگە نیشاندا، هاوکات چۆنیەتی هەماهەنگی زانکۆکانی هۆڵەندا لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی چاکسازی گەنگەشەکرا، بریاریش وایە لە ماوەی داهاتوودا لە رێگای ڕاوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵەندا لە وەزارەتی پێشمەرگە و بەرێوەبەرایەتی چاکسازی پلانێک بۆ هاوکاریکردنی زانکۆکانی هۆڵەندا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ڕێکبخرێت و بخرێتە بەردەستی وەزارەتی پێشمەرگە.

زۆرترین خوێندراو