دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکران

25.09.2023
جەماوەر نیوز
مه‌فره‌زه‌کانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیرکرد که‌ بڕێک پاره‌یان له‌ماڵێکدا دزى بوو.
دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ک سکاڵاى یاسایی تۆمارکرد که‌  بڕێک پاره‌ی له‌ماڵه‌که‌یدا لێ دزراوه‌، هێزه‌کانى پۆلیس لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌کانیان ده‌ستپێکردو دواى وه‌رگرتنى بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن  مه‌فره‌زه‌کانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ ده‌ستگیربکرێن. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕێک له‌پاره‌ دزراوه‌که‌دا.
له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (م، گ، ح - أ، گ، ح) به‌بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى – ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌کان


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ