ئەنجومەنی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆدەبێتەوە

19.11.2023
جەماوەر نیوز

کاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ ۱۹ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۳ لە دیوانی وەزارەت، بە سەڕۆکایەتی عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەت بەرێوەچوو.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان.
دواتر عەبدوڵڵا حاجی مەحمود تیشکی خستەسەر خاڵەکانی هاتووی بەرنامەی کار ، پاشان لەلایەن ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەوە گفتوگۆ لە بارەیانەوە کرا و بڕیاردرا ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنیان.
لە بارەی پرسی هێناوەوەی رووفاتی جینۆسایدکراوان بۆ خاکی نیشتیمان و بەدەستهێنانی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی لە چوارچێوەی حکومەتی فیدراڵ و یەکلا کردنەوەی ئەو دۆسیانەی کە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانن و هێشتا بڕیاریان لە بارەوە نەدراوە و تیشکخرایە سەر لیژنەکانی چاکسازی ، ڕاو پێشنیازی پێویست خرانەڕوو.
هەروەها بەردەوامبوونی هەنگاوەکانی ناساندنی کەیسەکانی جینۆسایدی کورد و گرتنەبەری ڕێکاری نوێ لە و بارەیەوە و گرنگیدان بە دەستەی جینۆساید لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان گفتۆکویان لە بارەوە کرا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سوپاسی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت و دیوانی وەزارەت و بەرێوەبەرایەتییەگشتییەکانی سەر بە وەزارەتی کرد لە پای هەوڵ و ماندووبونیان لە ساڵی ڕابردوودا بۆ خزمەتکردن بە کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی کە خزمەتکردنیان ئەرکی سەرشانی هەمووانە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ