ڕوسیا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان وه‌رده‌گرێت

01.10.2025
جەماوەر نیوز
ڕوسیا بۆ ماوه‌ی مانگێك پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی خولانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانی گرته‌ ئه‌ستۆ، كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌مو مانگێك له‌ وڵاتێكه‌وه‌ بۆ وڵاتێكی دیكه‌ ده‌خولێته‌وه‌ (ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ 15 ئه‌ندامی هه‌یه‌، 10 ئه‌ندامی ناهه‌میشه‌یی و پێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی). ڕوسیا له‌م پۆسته‌دا جێگه‌ی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ناهه‌میشه‌ییه‌كانی كۆماری كۆریای گرته‌وه‌، دوایینجاریش ڕوسیا له‌ مانگی (ته‌مموز/7)ی ساڵی ڕابردودا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی كرد.

مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10) ڕۆژێكی گرنگ و مێژویی گرنگه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، 24ی (تشرینی یه‌كه‌م/10) ڕۆژی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه‌یه‌، ئه‌م ڕۆژه‌ ساڵڕۆژی چونه‌ بواری جێبه‌جێكردنی میساقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌ له‌ ساڵی 1954 و به‌مشێوه‌یه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان دامه‌زرا.

هه‌روه‌ك به‌ڵێنی سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا داوه‌، ڕوسیا به‌نیازه‌ له‌م ڕۆژه‌دا دانیشتنێكی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سازبكات، كه‌ بڕیاره‌ تیایدا تاوتوێی جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی میساقی ڕێكخراوه‌كه‌ بكرێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو